کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بریتانیا/ بەشداریی هەیئەتی حیزب لە لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە نەورۆز

10:55 - 4 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی چوارشەممە، ١ی خاکەلێوە(٢٠ی مارسی ٢٠٢٤)، هەیئەتێکی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکرات پێکهاتوو لە بەڕێزان مەولوود سوارە ئەندامی ڕێبەریی حیزب لە بریتانیا، ڕزگار ئالانی نوێنەری حیزب لە بریتانیا و کەماڵ مەحیەدینی هاوکاری بەشی پەیوەندییەکان لە بریتانیا بەشدارییان لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە نەورۆزدا کرد کە لەلایەن نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێکهاتبوو.

لەم ڕێوڕەسمەدا هەیئەتی نوێنەرایەتیی حیزب چاوی بە بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی پارلەمان و هەروەها حیزب و کەسایەتییە سیاسییەکانی کوردستان لە بریتانیا کەوت.

تەوەری باسەکان زیاتر لەسەر پەیوەندییەکانی حیزب لەگەڵ حیزبە کوردییەکان بۆ پتەوترکردنی کاری هاوبەش لەگەڵ وڵاتی بریتانیا بوون.