کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئۆتریش/ بەشداریی بەشی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان حیزب لە جیژنی نەورۆز

14:24 - 5 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی ڕەشەمە(١٩ی مارسی ٢٠٢٤)، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی کۆنفێدراسیۆنی ڕێکخراوە کوردستانییەکان (فەیکۆم) و هەروەها حیزبی سۆسیال دیمۆکراتی ئوتریش، محەممەد فەقێ‌عەلی بە نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ڕێوڕەسمێکدا کرد کە بۆ پێشوازی لە نەورۆز گیرابوو.

خەڵکانێکی زۆر لە کوردستان، ئۆتریش و وڵاتانی دیکە و نەتەوە جۆراوجۆرەکان بانگهێشتی ئەم ڕێوڕەسمە کرابوون.

هونەرمەند ڕزگار بە موزیکی کوردی بەشداریی ئەم ڕێوڕەسمەی کرد و هەروەها پێشانگایەکی وێنەکانی زەهرا دۆگان لە یەکێک لە ژورەکان دانرابوو.

ژمارەیەک ئەندام پارلەمان لە پارلەمانی ئورووپا و پارلەمانتارانی پارلەمانی ئۆتریش و ئەندامانی ئەنجومەنی شۆرای بەڕێوەبەرایەتیی شار ڤییەن و هەروەها چەندین کەسایەتیی دیکەی ئەدەبی و هونەری و کارناسانی بوارەکانی دیکە لەم ڕێوڕەسمە بەشدار بوون.

محەممەد فەقێ عەلی توانی لە گەڵ زۆربەی بەشدارابووان دابنیشێت و لەسەر ئێران و کوردستان و نەورۆز و حیزبی دیمۆکرات و سیاسەتەکانی و هەروەها کار و چالاکییەکانی ئەو حیزبە ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکات.