ڕۆژی چوارشەممە ١ی خاکەلێوە(٢٠ی مارسی ٢٠٢٤)، كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران لە شاری ئێسكیلستونا بەشداریی لە ئاگركردنەوەی نەورۆزدا کرد.
كۆمیتەی حیزب بە فەرمی لەلایەن فێدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكانەوە بانگهێشت كرابوو و ئەو ڕێورەسمە لە مەیدانی بازاڕی شاری ئێسكیلستونا بەڕێوە چوو .
لەو ڕێوڕەسمەدا ئەم پەیامانەی خوارەوە خوێندرانەوە:
ـ پەیامی فێدراسیۆنی كومەڵە كوردستانییەكان
ـ پەیامی سۆسیال دێموكراتەکانی سوید
ـ پەیامی پارتی لیبراڵەکان
ـ پەیامی پارتی ژینگە، میلیۆ پارتی
ـ پەیامی حیزبی دێموکرات_ كومیتەی ئێسكیلستوونا