ڕۆژی چوارشەممە ١ی خاکەلێوە(٢٠ی مارسی ٢٠٢٤)، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری لینشۆپینگ بۆ پێشوازیکردن لە جێژنی نەورۆز لەژێر ناوی نەورۆزی مەشخەڵانی ڕزگاری لە دەوری یەک کۆ بوونەوە.
ئاوری نەورۆز لەلایەن چەند هاورێیەکەوە داگیرسا و دواتر خاتوو شلێر حەسەنپوور خولکێک بێدەنگیی بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدانی کوردستان و بە تایبەت شەهیدانی شۆڕشی ژینا ڕاگەیاند.
پاشان هاورێ حاتەم ئەلیاسی بە ناوی کۆمیتەی ئامادەکاری جێژنی نەورۆزەوە وێڕای بەخێرهاتن و پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە،وتارێکی کورتی وەک ئەرکێکی نیشتمانی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
بەشێکی دیکەی ئەم ڕێورەسمە تەرخان کرابوو بە خوێندنەوەی سروودی نەورۆز لەلایەن تێکڕای بەشدارانی ئەم ڕێوڕەسمەوە و دواتر جێژنەکە بە دابەشکردنی شیرینی و هەڵپەرکێ لە دەوری درێژەی کێشا.