کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی شاندێکی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکرات لەگەڵ ڕێکخراوی ئێنتەرناسیۆنال فۆروم

15:02 - 5 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی شەممە  ٤ی خاکەلێوە( ٢٣ی مارسی ٢٠٢٤)، شاندێکی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکرات پێکھاتوو لە هەژار دەشتی بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزب و دانا ئەلیاسی ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکان، لەگەڵ "یەن مارتین کریستیانسن" ئەندامی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی ئینتەرناسیۆنال فۆروم کۆ بوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر کاروباری ڕێکخراوەکە و بەتایبەت ھەوڵەکانیان بۆ پشتگیری لە دۆزی ڕەوای گەلی کورد بەگشتی و ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەتایبەتی.

هاوکات لە گەڵ گۆڕینەوەی بیروڕا، بەڕێزیان ئامادەیی خۆی بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی گشتگیر بۆ پشتیوانی لە دۆزی ڕەوای کورد لە ناوەندە سێنفییە سیاسییەکان لە وڵاتی دانمارک کە لەو بوارەدا پێشینەیەکی چالاکیان هەیە و خاوەن ئەزموونن، دەربڕی.

بەڕێز یەن، وێڕای دەربڕێنی دڵخۆشی لە پێشنیارەکانی شاندی حیزب ئامادەیی خۆی بۆ دیدار و گفتوگۆی زیاتر دەربڕی.

ڕێکخراوی ئینتەرناسیۆنال فۆروم،  بۆ پێکھێنانی بەرەی پشتیوانی لە دۆزی ڕەوای گەلان و یەکێک لەوان گەلی کورد، تێدەکۆشێت.