کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڤییەن/بەشداریی ئەندامانی حیزب لە ڕێوڕەسمی نەورۆز

10:29 - 7 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی هەینی ٣ی خاکەلێوە(٢٢ی مارسی ٢٠٢٤) کۆنفێدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی  بە پشتیوانیی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان بۆ کوردانی دانیشتووی شاری ڤییەن و دەوروبەری ڕێوڕەسمێکی نەورۆزیی بەڕێوە برد.

هەزاران کەس لە کوردستانییان و هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لەم ڕێوڕەسمەدا بەشدار بوون.

 هونەرمەندی لاو سامان عەباسی، بە خوێندنی چەند سروودی شۆڕشگێری و گۆرانی ڕەسەنی کوردی بەشداریی چالاکانەی لەم ڕێوڕەسمەدا کرد.

محەممەد فەقێ عەلی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئوتریش پەیامێکی بە نوێنەرایەتیی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش پێشکەشی ئادەبووان کرد.

ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێ هات.