ڕۆژی چوارشەممە، ١ی خاکەلێوە(٢٠ی مارسی ٢٠٢٤) لەسەر داوای فێدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی و بە پشتیوانیی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی وڵاتی ئوتریش لە شاری ڤییەن کارنەڤاڵێکی بەشکۆ بۆ ڕێزگرتن لە نەورۆز گیرا و ئاگری نەورۆز لەسەر دووڕگەی دۆناو بە بەشداریی سەدان کەس لە ژن و پیاو و گەنج و منداڵ کرایەوە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کومیتەی ئوتریش دەورێکی باشیان لەم کارنەڤاڵەدا هەبوو.
ئەم کارنەڤاڵە تەنیا بۆ هەڵکردنی ئاگری نەورۆز گیرابوو و ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانییان تێیدا بەشدار بوون.
کارنەڤاڵەکە بە شایی و هەڵپەڕکیێ بەشداربووان کۆتایی پێ هات.