کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزب لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شاری گراتس

10:53 - 7 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوە(٢٣ی مارسی ٢٠٢٤) لەسەر  بانگهێشتی ڕێکخراوی ژن، ژیان، ئازادی و زانکۆی هونەری شاری گراتس، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداریی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزدا کرد.

هەیئەتێکی بەشی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزب پێکهاتوو لە    محەممەد فەقێ عەلی، عارف غەریبی و دانا حەسەنپوور، بەشداریی ئەم ڕێوڕەسمەیان کرد.

 چەند کەس لە ئەندام پارلەمان و ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی شار و ناوچەکان و کەسانی ئاکادێمیک لە بوارەکانی هونەری لە ئێران و ئوتریش و نەتەوەکانی دیکە لەم ڕێوڕەسمەدا بەشدار بوون.

ئەو کەسانەی کە وتار و بابەتیان بۆ ئەم بۆنەیە هەبوو بریتی بوون لە لوکاس هامەر،  پارلەمانتار لە حیزبی سەوزی ئوتریش، ئاڤا فەرەج پووری لە حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئوتریش، محەممەد فەقێ عەلی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، فیلیپ پۆینتنەر بەرپرسی حیزبی لیبراڵ دێموکرات لەو دەڤەرە و جێگری شارەداریی شاری گراتس کە بە نوێنەرایەتیی شارەداریی ئەم شارە وتەیەکی پێشکەش کرد.

لە هەموو ئەو وتارانەدا باس لە درێژەپێدانی پشتیوانی لە گەلانی ئێران کرا.

محەممەد فەقێ عەلی لە پەیامەکەیدا گرینگیی زیاتری بە لایەنی مێژوویی نەورۆز دابوو.

لە درێژەی ئەم ڕێوڕەسمەدا چەندین هونەرمەند بە موزیک و گۆرانی  ڕێوڕەسمەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.