کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شاری ئادلایدی ئوسترالیا

10:55 - 7 خاکەلێوه 2724

شەوی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوە(٢٤ی مارسی ٢٠٢٤) کۆمەڵەی کوردی باشووری ئوستڕالیا لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا بە هاوکاریی کوردانی شاری ئادلاید نەورۆز و سەری ساڵی تازەی کوردییان پیرۆز کرد.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەویی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

دواتر هونەرمەند کاک تورابی چەند گۆرانی و پارچە موزیکی بە زاراوەی  کرمانجی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

لە بڕگەی دواتردا گرووپی موزیکی حەیران هاتنە سەر ستەیج و بۆ ماوەی نیزیک بە کاتژمێرێک بە موزیک و گۆرانی کۆڕەکەیان ڕازاندەوە.

بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە ئادلاید بەڕێز باوە ڕەزایی لەلایەن کۆمیتەی ئەو حیزبە چەپکە گوڵی ڕێز و دەستخۆشانەی پێشکەش بە کۆمەڵەی کوردی باشووری ئوستڕالیا کرد.

ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێ هات.