کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شیکاگۆی ئەمریکا

12:11 - 8 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی خاکەلێوە(٢٤ی مارسی ٢٠٢٤)، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە نەورۆز و ساڵی نوێ لەلایەن سەنتەری کەلتووری کوردی لە شیکاگۆ بەڕێوە چوو.

کوردستانییان لە هەر چوار پارچەی کوردستان لەم ڕێوڕەسمەدا بەشدار بوون.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب دەستی پێ کرد و کوردستانییان بە یەکگرتوویی پێشوازییان لە ساڵی نوێ و نەورزۆی مەشخەڵانی ڕزگاری کرد.

ڕێوڕەسمەکە لە چەندین بڕگەی جیاواز پێکهاتبوو و بە شایی و هەڵپەڕێکی بەشداربووان کۆتایی پێ هات.