ڕۆژی شەممە ١١ی خاکەلێوە، بۆ بەرزڕاگرتنی ١٠ی خاكەڵێوە ڕۆژی شەهیدانی كوردستان لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید سێمیناریک بەڕێوە چوو.
سەرەتای سێمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان لەلایەن كاک حشمەت وەلدبەیگی بەرپرسی كۆمیتەی یۆتۆبۆرییەوە بەخێرهاتنی میوانان و بەشداربووانی سێمینارەكە كرا.
لەو سێمینارەدا پەیامی كۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە سوید لەلایەن كاک ئیسماعیل ساڵحیان بەرپرسی تەشكیلاتەوە خوێندرایەوە.
لە درێژەی سێمینارەکەدا كاک محەممەد وەلەدبەیگی تێكۆشەری دێرینی كورد باسێكی تێروتەسەڵی لەسەر كۆماری کوردستان و شەهیدانی كۆمار پێشكەش كرد.
بەشێكی بەرچاو لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانیبەشداری ئەم سێمینارە بوون کە بریتی بوون لە:
یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستان
حیزبی شیووعی کوردستان
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک)
کۆمەڵەی سوسیال دێموکراتی کوردی