ڕوژی هەینی ١٠ی خاکەلێوە(٢٩ی مارسی ٢٠٢٤)، لە ٧٧ـەمین ساڵی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانیدا، وێبینارێک لە ڕۆژاوای کانادا بەڕێوە چوو.
وێبینارەکە بە سروودی ئەی ڕەقیب و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
دواتر ئیسماعیل ئیبراهیمی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەكانی حیزب لە ڤەنكۆڤێر و بەڕێوەبەری وێبینارەکە، هۆکاری بەڕێوەچوونی ئەم وێبینارەی بۆ ئامادەبووان شی کردەوە.
پاشان كەیومەرس بەیگی بەرپرسی كۆمیتەی حیزب پەیامی کۆمیتە سەبارەت بە ڕۆژی شەهیدانی پێشكەش بە بەشداربووان كرد.
ناوبراو لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بە جێگە و پێگەی حیزبی دێموكرات لەنێو كومەڵانی خەڵک لە ڕوژهەڵاتی كوردستاندا كرد، كە ئەو خۆشەویستییە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و بەتایبەت شەهیدانی ڕێبەر پێشەوا قازی محەممەد و دوكتور قاسملوو و دوکتور شەرەفكەندی و ڕوڵە قارەمانەكانی حیزبە کە بە بەختكردنی گیانی خۆیان ئەم خەباتەیان تاكوو ئێستا درێژه داوە و هەتا گەیشتن بە ئامانجی سەرەکیی کورد لە خۆڕاگری بەردەوام دەبن.
لە بەشێكی دێكەی وبێنارەكەدا سۆهراب كەریمی بەرپرسی بەشی ڕێكخستنی كۆمیتە بە وتارێک بە ناوی "خەباتی پێشەوا وەک خاڵی وەرچەرخان لە مێژووی کوردستان" لەسەر شوێندانەریی دەوری پێشەوا قازی محەممەد لەسەر خەباتی ڕێکخستنی و مۆدێڕنکردنی کە چۆن لە نەسڵەكانی دوای خویدا کاریگەریی هەبوو کرد کە چۆن بە بەخشێنی گیانی خۆی بووە سەمبۆلێک بو نەتەوەی كورد نە تەنیا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەڵكوو لە هەموو پارچەكانی دیكەی كوردستان.
کاک سۆهراب هەروەها باسی لەوە کرد کە پێشەوا قازی محەممەد چۆن لەو کاتەدا توانی حێزبێكی مودێڕن دامەزرێنی كە جیاواز لە هەموو سەرهەڵدانەكانی پێش خوی فەرهەنگێكی نۆی و پێشكەووتوانە بە شوڕشی گەلی كورد بدات كە تاكو ئێستا بووەتە سەرمەشقی ڕێكخراوەكانی كوردی لە چوارپارچەی كوردستان.
ناوبراو تیشکی خستە سەر نەریتی فیداکاری لە خەباتی نەتەوایەتی وەک گەورەترین سەرمایە بۆ خەباتی کورد کە پێشەوای مەزن داهێنەری ئەو نەریتە پیرۆزە بووە و ئەمڕۆکە سەرانسەری کوردستانی تەنیوەتەوە و ڕۆڵەکانی کوردستان لە ماکۆ و ورمێ هەتا ئیلام و دێلوڕانی بە ئەوپەڕی فیداکاری بزووتنەویکی مێژووی وەک شوڕشی ژینا و نەورۆزی مەشخەڵان دەخولقێنن.
لە کۆتایی وێبینارەکەدا، ئیسماعیل ئیبراهیمی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێمە وەک ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لەگەڵ خوێنی پێشەوا و باقی شەهیدان پێمان نوێ دەکەینەوە کە نەسرەوتووانە درێژە بە ڕێگای ئەوان دەدەین و لە خەباتدا بەردەوام دەبین.