کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان/ بەڕێوەچوونی ئاكسیۆنی نا بۆ سێدارە، نا بۆ کۆماری ئیسلامی

19:43 - 16 رەشەمه 2723

ڕۆژی شەممە، ١٢ی ڕەشەمە(٢ی مارسی ٢٠٢٤)، لە شاری کۆڵنی وڵاتی ئاڵمان ئاکسیۆنێک بە دروشمی نا بۆ سێدارە و نا بۆ کۆماری ئیسلامی، بە بەشداریی چەندین لایەنی سیاسیی ئێرانی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ شەپۆلی لەسێدارەدانەکانی ماوەی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی بەڕێوە چوو.

سەرەتای ئاکسیۆنەکە بە بەخێرهاتنی بەشداربووان لەلایەن بەڕێوەبەری بەرنامە خاتوو تریفە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە زمانەکانی ئاڵمانی و کوردی و فارسی دەستی پێ کرد.

دواتر پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن خاتوو لەعلا کەیخوسرەوی ئەندامی کۆمیتەی گشتیی ئاڵمانەوە بە زبانی ئاڵمانی پێشکەش کرا.

دواتر نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار بوو لە ئەکسیۆنەکە پەیامی خۆیان پێشکەش کرد .

لە بەشێکی دیکەدا رادا فاتحی خوشکی شەهید ڕامین فاتحی یەکێک لە شەهیدەکانی شۆڕشی ژینا، پەیامی بنەماڵەکەی خوێندەوە و هەروەها هاوژینی شەهید هەژیریش بابەتێکی پێشکەش کرد .

ئاکسیۆنەکە دوای نزیک بە سێ کاتژمێر بە سروودی شۆڕشگێڕانە کۆتایی بە چالاکییەکەی هێنا.