کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سوید/ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی کوردی فەیلی لە یۆتۆبۆری

16:30 - 20 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی شەممه ١٨ی خاکەلێووە( ٦ی ئاوریلی ٢٠٢٤)، هاوڕێ حشمەت وەلەدبێگی لە کۆمیتەی یۆتۆبۆریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەشداریی لە یادی شەهیدانی کوردانی فەیلیدا کرد و لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە چەپکەگوڵی ڕێز و وەفای لە بەردەم وێنەی شەهیدانی کوردی فەیلی دانا.

نوێنەری کۆمیتەی حیزب به گەرمی لەلایەن کومەڵەی کوردانی فەیلی له شاری یۆتۆبۆری پێشوازیی لێ کرا.