ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوە( ٦ی ئاوریلی ٢٠٢٤)، لە کتێبخانەی ئیتەکێسکوسی هێلسینکی، کۆڕی ناساندنی کتێبی عەزیز شێخانی بەڕێوە چوو.
لەم کۆڕەدا ڕێژەیەکی بەرچاو لە دۆستان و ئۆگرانی خوێندنەوە و نووسین ئامادە بوون.
سیرپا سێپپەلە تیشکی زیاتری خستە سەر ڕۆمان و نووسەرەکەی، ناوبراو بە دیالۆگ و پرسیار بەشداربووەکانی زیاتر لەگەڵ دونیای نووسەر و تێڕوانینەکانی ئاشنا کرد.