کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی بەڕێز کاک مستەفا هیجری بەبۆنەی جێژنی ڕەمەزان

20:33 - 21 خاکەلێوه 2724

کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزان، پەیامێکی پیرۆزبایی ڕوو لە موسوڵمانانی کوردستان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەبۆنەی جێژنی ڕەمەزان، بۆنەی ئایینی و پیرۆزی موسوڵمانان، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی جیهان، بە تایبەتی موسوڵمانانی نیشتمانپەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم.

هیوادارم ئەم جێژنە ببێتە مایەی دڵخۆشی، لێبوردەیی و پتەوتربوونی ڕیزەکانی خەبات و خۆڕاگریی نەتەوەکانی ئێران دژ بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی.

هەموو ڕۆژێکتان جێژن و بە هیوای ڕزگاری!

 

مستەفا هیجری

بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی