کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی مەهاباد و گێڵان لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە

15:58 - 27 خاکەلێوه 2724

٢ هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی سامان ئوەیسی و سەلمان ئولفەتی لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار سامان ئوەیسی تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد پاش بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە مەهاباد، دسبەسەر کراوە.

هەروەها ڕۆژی هەینی ٢٤ی خاکەلێوە سەلمان ئۆلفەتی چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری گێڵان سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.

سەلمان ئۆلفەتی لە یەکێک لە شەقامەکانی گێڵان، بە بێ بوونی هیج بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراوە و پاشان هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم بە مەبەستی پشکنین هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو.

ئۆلفەتی پێشتر لە ڕێکەوتی ٢٥ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٢ دا بە هۆی ڕخنەگرتن لە ڕێبەری ڕێژیم، عەلی خامنەیی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی دیزڵاوای شاری کرماشان کرابوو.هه