ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خاکەلێوە، بەشێک ئەندامانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فەڕانسە بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە گۆڕستانی پێرلاشێز سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد و یادی شەهیدانیان بەرز ڕاگرت.
لەو سەردانەدا ئامادەبووان بۆ ڕێزگرتن لە گیان شەهیدانی کوردستان ساتێک بە بێدەنگی ڕاوەستان، دواتر سوورکێو ڕەحیمی ئەندامی کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی فەڕانسە بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و پەیامی حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی پێشکەش کرد.
دواتر مەلا عەزیز ئەحمەدی تێکۆشەری دێرینی حزبی دێموکرات باسێکی کورتی لە سەر ١٠ی خاکەلێوە و کەسایەتی پێشەوا قازی محەممەد پێشکەش بە ئامادە بووان کرد.
لە کۆتاییدا ئامادەبووان دەستە گوڵی ڕێز و وەفایان لەسەر گۆڕی شەهیدان دانا و پەیمانییان لەگەڵ ڕێبازی ڕێبەرانی شەهید دووپات کردەوە.