کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئوتریش/ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک بە مەبەستی مەحکوومکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ تووماج ساڵحی

13:58 - 8 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی هەینی، ٧ی بانەمەڕ(٢٦ی ئاوریلی ٢٠٢٤)، خۆپیشاندانێک بە مەبەستی مەحکوومکردنی سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر تووماج ساڵحیدا و لە بەردەەم وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی ئوتریش بەڕێوە چوو.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەم خۆپیشاندانەدا ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو.

نوێنەرایەتیی حیزبەکانی ئوتریش و ئەندام پارلمان و چەند کەسی تر لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دژی توندوتیژی لەم خۆپیشاندانەدا بەشدار بوون.

لەم خۆپیشاندانەدا چەندین پەیام و وتە پێشکەش کرا، لەوانە: پەیامی حیزبی لیبراڵ دیمۆکرات، پەیامی حیزبی دیمۆکرات مەسیح، پەیامی حیزبی سەوزی ئوتریش، پەیامی فۆرموی ئێرانییەکانی وڵاتی ئوتریش.

یەکێک لە پەیامەکان، پەیامی محەممەد فەقێ‌عەلی بەرپرسی بەشی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئوتریش بوو، کە بە زمانی ئاڵمانی پێشکەش بە بەشدارانی کرد.

ناوبراو لە پەیامەکەیدا، وتی: من پەیامی کوردستان دەگەیەنمە ئێوە، ئەوبەشە لە ئێران کە دەیان و بگرە سەدان ساڵە قەڵای بەربەرەکانێ دژی فاشیزم و دیکتاتۆرییە، گەلانی ئێران دەبێ یەکگرتوو بە گژ دوژمنی ئینسانیەت واتا کۆماری ئیسلامی ئێراندا بچنەوە، تەنیا ڕێگەی سەرکەوتن پشتبەستن بە تواناکانی نەتەوەکانی ئێرانە، هەر ئەو هێزەشە کە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی تۆقاندووە و دەیهەوێت بە ئێعدام و سێدارە و ڕەشەکوژی و زیندان و ئەشکەنجە، ئەم ترسە لە خۆی دوور کاتەوە، بەڵام بە دڵنیایەوە گەلانی ئێران سەردەکەون.

دوکتۆر سەدیق زەرزا کە نوێنەری حیزبی دێموکرات لە ناو فۆڕومی ئێرانییەکاندایە، چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

لەم خۆپیشاندانەدا بە زمانەکانی فارسی و ئاڵمانی و ئینگلیزنی بە دژی ئێران وڤبۆ پشتگیری لە زیندانییانی سیاسی بەگشتی و تووماج ساڵحی بە تایبەتی  دروشمی جۆراوجۆر وترایەوە.