ڕۆژی شەممە، ٨ی بانەمەڕ(٢٧ی ئاوریلی ٢٠٢٤)، خۆپێشاندانێک دژ بە سزای لەسێدارەدرانی توماج ساڵحی و مەحكومكردنی سەركوت و تۆقاندنی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لەبەر دەرگای وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی سوید بەڕێوە چوو.
لەو خۆپیشاندانەدا ئێرانییانی نیشتەجێی شاری ستۆكهۆڵم و ڕێژەیەكی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بەشدار بوون.
لە ڕیزی بەرنامەی كاری خۆپێشاندانەكەدا چەندین پەیام و وتار لەلایەن هێز و لایەنە ئێرانییەكان و كوردستانییەكانەوە پێشكەش كران و یەک لەوان پەیامی بەڕێز كاک مستەفا هیجری بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموكرات بە زمانی فارسی لەلایەن هاوڕێ محەممەدئەمین ڕەشیدییەوە خوێندرایەوە.
ناوەڕۆكی خۆپێشاندانەكە وتنەوەی درووشمی وەک: ژن-ژیان-ئازادی، و دروشمگەلی دژ بە ڕێژیمی تێرۆریستیی كۆماری ئیسلامیی ئێران بوون.