ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بانەمەڕ (١٢ی مەی ٢٠٢٤)، ڕێوڕەسمێکی پرسە و سەرەخۆشی بۆ کاک کەریم پوور قوباد، فەرماندەری پێشووی هێزەکانی "شاهۆ"ی هەورامان، شەهید "شەریفزادە"ی سنە و شەهید پێشەوا"ی مەهاباد لە شاری ستۆکهۆڵمی پێتەختی وڵاتی سوید بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
پەیامی ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی ناوبراو لەلایەن نەبەز عەلیدووست، بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە سوئێد خوێندرایەوە.
لەو كۆڕەدا چەندین كەسایەتی و تێكۆشەری دێرین لەسەر ژیان و خەباتی نەمر كەریم پوورقوباد لەناو ڕیزەكانی حیزبی دێموكڕاتدا، بیرەوەریان گێڕایەوە و وتاریان پێشكەش كرد كە پەسنی ڕۆڵی بەرچاوی ناوبراویان لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەكەماندا دەكرد.
مامۆستا عاشق
د. حوسێن خەلیقی
حامید گەوهەری
عەبدولكەریم بابابی
محمد عەلی عینایەتی
نەجمەدین حیسامی
حەسەن قارەمانی
سمكۆ عیسازادە
حەسەن حاتەمی
قەنبەر خوسرەوی
ڕەحمان نەستانی
ئاوارە جەلالی
هەر بەم بۆنەوە چەند بروسکەی سەرەخۆشی بۆ پرسەکە نێردرابوون کە بریتی بوون لە:
ناوەندی پێشمەرگە دێرینەكان لەلایەن كەماڵ گڕویسە
برووسكەی هاوخەمیی ناوەندی سوئێدی یەكیەتی نیشتمانیی كوردستان
پەیامی هاوخەمی ڕەوەندی كوردی
لە وڵاتی سوئێد
پەیامی كۆمیتەی گشتی سوئێد لە مەڕاسیمی بەخاكسپاردن لەلایەن عەباس یاری
دوایین بەشی بەرنامەکە سپاسنامەی بنەماڵەی کاک کەریم بوو کە لەلایەن شۆڕش پوورقوبادەو خوێندرایەوە.
نەمر کەریم پوورقوباد ڕۆژی ١١ی باانەمەڕی ١٤٠٣ دوای ماوەیەکی زۆر نەخۆشی لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا لە شاری ستۆکهۆڵم کۆچی دوایی کرد. تەرمی ناوبراو بە بەشداریی ئەندامانی بنەماڵە و کەسوکاری و بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و دۆستان و هاوڕێیانی ناوبراو ڕۆژی ١٩ی بانەمەڕ لە یەکێک لە گۆڕستانەکانی شاری ستۆکهۆڵم بە خاک سپێردرا.