کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سویس/ بەڕێوەچوونی سێمینارێکی تەشکیلاتی بۆ بەرپرسی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

10:37 - 31 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی یەکشەممە، ۳۰ی بانەمەڕ (۱۹ی مەی ۲۰۲۴ی) لە وڵاتی سویس سێمینارێکی تەشکیلاتی بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب بۆ بەڕێز کاک کاوە عەبداڵی، بەرپرسی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.

سێمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان عوسمان یاری، بەڕێوەبەری سێمینارەکە وێڕای بەخێرھاتنی بەشداربووان، ڕیزبەندی بەرنامەکەی خوێندەوە.

پاشان چەپکە گوڵی ڕێزلێنان لەلایەن کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان بە نۆێنەرایەتیی کاک ساڵە محەممەدپور پێشکەش بە بەڕێز کاک کاوە عەبداڵی کرا.

دواتر بەڕێز کاوە عەبداڵی بەرپرسی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵات باسێکی سیاسی و تەشکیلاتی پێشکەش کرد.

سێمینارەکە بە پرسیار، ڕەخنە و پێشنیاری بەشداربووان و وڵامدانەوەیان لەلایەن کاک کاوە عەبداڵییەوە کۆتایی پێهات.