کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی کەلتووری لە میشیگانی ئەمریکا

11:37 - 2 جۆزەردان 2724

ڕۆژانی ٣١ی بانەمەڕ و ١ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەندامان حیزبی دێموکرات بە ھاوکاریی سەنتەری کەلتووریی کورد لە میشیگانی ئامریکا لە چالاکی فێستیڤاڵی کەلتووریی نەتەوەکان بەشدارییان کرد. 
زۆربەی بەڕێوەبەران بە نوێنەرایەتیی وڵاتەکەیان ئەو فێستیڤاڵەیان بەمەبەستی ناساندنی کەلتووری نەتەوەکان بەڕێوە برد.
بەشێکی زۆر گرینگی ئەو فێستیڤاڵە بریتی بوو لە پیشاندانی جلوبەرگی کوردی، کتێب و باسی مێژوو و کەلتووری کوردی.
ھاوڕێیان و بەڕێوەبەران باسی ئەوەیان بۆ سەردانکەران دەکرد کە ئێمەی کورد سەرەڕای ئەوەی کە خاوەنی زمان و کەلتووری دەوڵەمەندی خۆمانین، بەڵام بەداخەوە خاوەنی وڵات و حکوومەتی خۆمان نین لە ھەمان کاتدا باسی شۆڕش و مێژووی پر شانازیی کوردیان بۆ بەشداربووان دەکرد کە چۆن ھەوڵی دادپەروەری و دامەزراندنی حکوومەتی کوردییان داوە.