کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کردنەوەی پیشانگایەکی کتێب و وێنەی شەهیدان لە سویس

17:11 - 6 جۆزەردان 2724

ڕۆژی شەممە ٥ی جۆزەردان(٢٥ی مەی ٢٠٢٤)، پێشانگایەکی وێنەی شەهیدانی دەستی کۆماری ئیسلامی و کتێب لە شاری بێرنی وڵاتی سویس بۆ زیندووڕاگرتنی شۆڕشی ژینا و دژ بە سزای لەسێدارەدان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە.

هیئەتێكی کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ئارم و لۆگۆی حیزب بەشداریان لەم گردبوونەوەیەدا کرد.

وتاری کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن بەڕێز ساڵە موحەممەدپوورەوە خوێندرایەوە.