کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە وڵاتی سوید لە پێوەندی لەگەڵ تاوتوێکردنی دۆخی کوردستان و چۆنییەتیی بەڕێوەبردنی کار و چالاکییەکان کۆبوونەوەیەکیان پێک هینا.
ڕۆژی شەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، کۆبوونەوەیەک بە بەشداریی بەشی زۆری نوێنەرانی هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە چوو.
لەوکۆبوونەوەیەدا بارودۆخی کوردستان بە گشتی و هەروەها ڕەوشی کۆمیتەی هاوکاری و چۆنییەتیی بەڕێوەبردنی و کار و چالاکییەکان لە داهاتوودا قسەی لەسەر کرا.
هاوڕێ نیشتمان عەزیزی بەرپرسی بەشی پێوەندییە کوردستانییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆمیتەی سوید، بە نوێنەرایەتی حیزب بەشداری کۆبوونەوەکەی کرد.