عومەر باڵەکی
ڕۆژی ١٢ی جۆزه‌ردانی هه‌ر ساڵێک بیرخه‌ره‌وه‌ی کاره‌ساتیکی تاڵ و دڵهه‌ژێنه، له‌و ڕۆژه‌دا ٥٩ که‌س له خه‌ڵکی مه‌هاباد له زیندانی ته‌ورێز به حوکمی دادگای شه‌رع به تاوانی هاوکاریکردن له گه‌ڵ "دژی شۆڕش" ئێعدام کران و هه‌واڵه‌که‌ی له لایان فه‌رمانداری ئه‌و کاتی مەهاباد، "حمیدرضا جلالیپور" ڕاگه‌یاندرا. هه‌ر وه‌کی گوترا ئه‌و ٥٩ که‌سه به تاوانی هاوکاری کردنی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ماوه‌ی نێوان دوو مانگی خاکه‌لێوه و بانه‌مه‌ڕی ئه‌و ساڵه‌دا به شێوه‌ی ڕه‌شبگیر ده‌ست به‌سه‌ر کرابوون.
ئێستا که ٤٤ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه قێزهونە دا تێپه‌ڕ ده‌بێ، ڕوون نییه که ئه‌و ٥٩ که‌سه که له شاری مه‌هاباد گیرابوون، بۆ پێکه‌وه ئێعدام کران و کێ و چ که‌سانێک بڕیاری ئێعدامی ئه‌وانیان دا و هۆکاری چی بوو. هه‌ر ٥٩ که‌س که له بواری ته‌مه‌ن و ته‌نانه‌ت که‌سایه‌تیه‌وه پێکه‌وه جیاوازیان هه‌بوو چۆنه له یه‌ک دادگادا دادگایی کران و حوکم دران ئه‌و حوکمه‌ش که ئێعدامه له‌سه‌ر هه‌موومان یه‌کجێ به‌رێوه چووه؟ دوای ئێعدام کردنیان بۆ جه‌نازه‌کانیان ته‌حویلی بنه‌ماڵه‌کانیان نه‌دراوه‌ته‌وه یا لانی که‌م شوێنی گڵکۆکه‌یان نیشانی بنه‌ماڵه‌کانیان نه‌داوه؟
کۆماری ئیسلامی له ساڵی ٦٢ی هه‌تاوی به‌و جینایەتە ده‌یهه‌ویست چ په‌یامێک بدا به خه‌ڵکی کوردستان؟ ئه‌گه‌ر چاو له وته و نوسراوه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی له‌و سه‌رده‌م دا بکه‌ین باشتر ده‌توانین وڵامی ئه‌و پرسیاره و هه‌موو پرسیاره‌کانی تر بده‌ینه‌وه و شێوه‌ی تێڕوانینی ئه‌وان له سه‌ر خه‌باتی ڕەوای گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بزانین.
جەلاد سادق خه‌ڵخالی له ٢ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٥٨دا که ته‌نیا چه‌ند مانگ به‌سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیان تێپه‌ر ده‌بێ له ڕۆژنامه‌ی "کیهان" دا سه‌باره‌ت به کێشه‌ی که‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کان به‌و شێوه‌یه ده‌دوێ: "رێگا چاره‌ی قه‌یرانه‌کانی وڵات ناردنی ئه‌رته‌ش بۆ سه‌ر سنووره‌کانه...". یا خومه‌ینی له ٢١ی گه‌لاوێژی ١٣٥٨ دا کە هه‌ر له ڕۆژنامه‌ی که‌یهان دا هاتووه، ده‌ڵی؛ "ئه‌وانه له ئیسلام ده‌ترسێن، ئه‌وانه له قانوونه‌کانی ئیسلام ده‌ترسێن، ئه‌وانه ده‌یانهه‌وی ئیسلام نه‌بێ، ئه‌وە هه‌رشتێک بێت پیلانگێڕییه. ئه‌گه‌ر پیلانگێڕی ڕووبدا ئیدی ئێمه ناتوانین هه‌تاسه‌ر دان به خۆمان دا بگرین و پیلانگێریهکان قه‌بووڵ بکه‌ین، مه‌سه‌له‌کە ئیسلامه، له مه‌سه‌له‌ی به‌رژه‌وه‌ندی موسوڵمانان دا ئێمه ناتوانین چاوپۆشی بکه‌ین."
له ڕاستی دا هه‌م لێدوانی خه‌ڵخاڵی و هه‌م قسه‌کانی خومه‌ینی ڕوویان له کوردستان و خه‌ڵکی کوردستان بوو. چونکه هه‌ر چه‌ند ڕۆژ دواتر خومه‌ینی فتوای هێرشی بۆ سه‌ر کوردستان له ڕۆژی ٢٨ی گه‌لاوێژ ده‌رکرد و ده‌ستووری به ئه‌رته‌ش و سپا دا به هه‌ر نرخێک بێ کوردستان داگیر بکه‌نه‌وه و له‌و کاته‌دا خومه‌ینی ته‌نیا به ناردنی ئه‌رته‌ش و سپا بۆ سه‌ر کوردستان ڕازی نه‌بوو، به‌ڵکوو دۆست و هاوکاری کۆنی خۆی سادق خه‌ڵخاڵی وه‌ک حاکمی شه‌رع، به ده‌سه‌ڵاتێکی ڕههاوە نارده کوردستان بۆ سه‌رکوتی زیاتری خه‌ڵک.
به پێی ڕاپۆرتی ڕیکخراوی لێبوردنی گشتی له سه‌رکه‌وتنی شورشی گه‌لانی ئێرانەوە هه‌تا ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٣٥٨، چوارسەد و سی و هەشت که‌س ئێعدام کراون و له‌و کاته‌وه هه‌تا ئێستا ماشێنی ئێعدامی کۆماری ئیسلامی ڕانه‌وه‌ستاوه و قۆناغی ئێعدام کردنه‌کان به پێی هه‌ل و مه‌رجی سیاسی له ناو خۆی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا له هه‌ڵکشان و داشکاندا بووه. به‌ڵام قه‌ت ماشێنی ئێعدامی کۆماری ئیسلامی له کار نه‌که‌وتووه؛ بۆ نموونه به پێی ئامارەکان له نێوان ساڵه‌کانی ٦٠ هه‌تا ٦٧ی هه‌تاوی که لوتکه‌ی ئێعدامی به کۆمه‌ڵی زیندانیان له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی دابوو، دەهەزار و حەوسەد که‌س ئێعدام کراون . لەو کاتەوە هەتا ئێستا نیزامی کۆماری ئیسلامی هەموو ساڵی لە ڕێژەی ئیعدام دا لە نێوان پلەبندی جیهانی دا پلەی دووهەمی لە دوای وڵاتی چین بۆ خۆی هێشتۆتەوە.
کاتێک ٥٩ که‌س له خه‌ڵکی مه‌هاباد که دوو مانگ له گیرانیان تیپه‌ڕ نه‌ده‌بوو به بڕیارێک ڕادهگۆزرێن بۆ شاری ته‌ورێز، ناوه‌ندی پارێزگای ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و له‌وێ هه‌ر ٥٩ که‌سه‌که له یه‌ک ڕۆژ و له یه‌ک کات دا ئێعدام ده‌کرێن، ده‌بێ ڕوون بێت کە نێوەرۆک و ماهییەتی ئەم نیزامە کۆنەپەرەست و دژیگەلییە چی بووە.
ئه‌و ٥٩ که‌سه له ته‌مه‌نی جۆراوجۆردا بوون، لاوی ته‌مه‌ن ١٦- ١٧ ساڵیان تێدا بووه هه‌تا پێاوی کامڵی ته‌مه‌ن ٤٠ بۆ ٥٠ ساڵ‌و له هه‌مان حاڵ‌دا له چین‌و توێژی جۆراوجۆری شاربوون؛ له قوتابی و خوێندکار هه‌تا دوکاندار و بازاڕییان تێدا بووه. هه‌ربویه چ له بواری ته‌مه‌نه‌وه چ له بواری تێروانین بۆ ڕووداوه‌کان ئه‌و ٥٩ که‌سه ناتوانن وه‌ک یه‌ک بن، به‌ڵام دادگای شه‌رعی ته‌ورێز بێ گوێدان به هیچ بنه‌مایه‌کی قانوونی‌و ئه‌خلاقی وه‌ک ئه‌وه که ده‌بێ زیندانی «تفهیم اتهام» بکرێ‌و مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ که پارێزه‌ر بۆخۆی دیاری بکا و له دادگایه‌کی عادڵ‌و دادپه‌روه‌ردا دادگایی بکرێ‌و دوای ده‌رچونی حوکمی دادگا مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ تانه له حوکمی دادگا بدا بۆ ئه‌وه‌ی له دادگای تێههڵچوونو پێداچوونه‌وه‌دا داوای پێداچونه‌وه بۆ حوکمی دادگا بکرێ‌و له هه‌مان حاڵ‌دا مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ چاوی به کهسو کار‌و بنه‌ماڵه‌ی خۆی بکه‌وێ. به‌ڵام ده‌بینین ماوه‌ی زیندانی کردن‌و به‌ڕێوه چوونی حوکمی ئێعدام ئه‌وه‌نده که‌مه که مه‌جالی هیچکام له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه که باسمان کرد به‌و ٥٩ که‌سه نه‌دراوه هه‌روه‌کی ئه‌وه وابێ ئه‌و ٥٩ که‌سه له مه‌یدانی شه‌ڕدا گیرابنو دادگای نیزامیان بۆ ته‌رتیب درابێ. لێرەدا ئەوە پرسیارە سەر هەڵدەدا ئەرێ به‌ڕاستی بۆ وا به په‌له ئه‌و ٥٩ که‌سه ئێعدام کران؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره پێویسته بزانین ههلو مه‌رجی ئه‌وکات ناوچه‌که چوون بووه. کاتێک ئه‌و ٥٩ که‌سه له خه‌ڵکی مه‌هاباد ئێعدام کران، هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی توانای به‌ربه‌ره‌کانیان له گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا نه‌بوو، بۆیه باشترین ڕێگا بۆ بردنه سه‌ری ڕۆحیه‌ی هێزهکانیانو چاوترساندنی خه‌ڵک که هاوکاریی پێشمه‌رگه نه‌که‌ن، گرتن‌و ئهزیهتو ئازار‌و ئێعدام کردنی خه‌ڵکی شار‌و گوندی کوردستانیان وه‌ک ستراتیژیه‌کی نیزامی بۆ گه‌یشتن به ئامانجی خۆیان دیاری کردبوو و له‌و سه‌رده‌مدا چڵەپۆپەی ئه‌و ستراتیژییه، ئێعدام کردنی ئه‌و ٥٩ که‌سه له خه‌ڵکی مه‌هاباد بوو.
له کۆتایه‌کانی مانگی بانه‌مه‌ڕو سه‌ره‌تای جۆزه‌ردان ساڵی ٦٢ پێش ئه‌وه‌ی ئهو٥٩ که‌سه ڕابگوێزرێن بۆ زیندانی ته‌ورێز و له‌وێ ئێعدام بکرێن، له یه‌کێک له چالاکییه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه قائیممقامی قه‌رارگای هه‌مزه به ناوی "بروجردی" ده‌کوژرێ، ناوبراو له سه‌رکوتی خه‌ڵکی کوردستان و پەرەپێدان بە دیاردەی جاشایەتی لە کوردستان ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بوو. کۆژرانو له ده‌ستدانی بۆ حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی برینێکی به‌ژان بوو. هه‌ربۆیه کوژرانی "بروجردی" دژکردەوهی به‌رپرسانی حکوومه‌تی تارانی لێ که‌وته‌وه. مێرحوسێن مووسه‌وی که ئه‌وکات سه‌رۆک وه‌زیران بوو، به توندی هێرش ده‌کاته سه‌ر حیزبه‌کانی کوردستان و داوا ده‌کا هێزه نیزامیه‌کان به توندترین شێوه تۆڵه‌ی بروجردی بکه‌نه‌وه. هاشمی ڕفسنجانی و محسن ڕفیقدوست هه‌ڵوێستی توند ده‌گرن و هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان‌و حیزبه‌کانی کوردستان.
دوای ده‌رکه‌وتنی ئه‌و دژکرده‌وانه ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی له یه‌که‌م ڕۆژه‌کانی مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٦٢ چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له مه‌هاباد پێک دێنن و به هاوکاری قه‌رارگای هه‌مزه بڕیار ده‌ده‌ن دژکردەیهوهیهکی توند نیشانی خه‌ڵک و حیزبه‌کانی کوردستان بده‌ن. هه‌ربۆیه ئهو٥٩ که‌سه که له ماوه‌ی مانگه‌کانی خاکه‌لێوه و بانه‌مه‌ڕدا ده‌ست به سه‌ر کرا بوون ڕاپێچی زیندانی ته‌ورێزیان ده‌که‌ن و له‌وێش له دادگایه‌کی چه‌ند دهقیقهییدا هه‌ر ٥٩ که‌سه‌که مه‌حکووم به ئێعدام دهکهنو هه‌ر له‌وێش حوکمی ئێعدام‌یان له سه‌ر جێبه‌جێ ده‌که‌ن و به پیلانێکی له پیشدا داڕیژراو به مه‌به‌ستی ترساندنی خه‌ڵکی مه‌هاباد هه‌واڵه‌که به شێوه‌ی ڕاگه‌یەندراوێکی فه‌رمانداری مه‌هاباد بڵاو ده‌که‌نه‌وه.