کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنیی کورد لە بۆکان

19:01 - 30 جۆزەردان 2724

جەعفەر (دارا) ئەمینی زیندانی سیاسیی پێشوو و چالاکی مەدەنیی خەڵکی بۆکان، ڕۆژی شەممە ٢٦ی جۆزەردان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە ماڵەکەی خۆی لەو شارەدا دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٦ی جۆزەردان هێزەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە و بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانکردنی بنەماڵەکەی ناوبراو بۆ دامودەزگا ئەمنییەکان و دادگای بۆکان و ناوەندەکانی ڕێژیم تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت چارەنووس و جێگەی ڕاگرتنی ئەو چالاکە مەدەنییە لەبەر دەستدا نییە.

جەعفەر ئەمینی پێشتریش لە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٦دا لە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و لە ڕێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٧دا بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.