کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سنووری "تەتە"ی هەورامان دوو هاووڵاتیی کورد کوژران و بریندار بوون

12:39 - 2 پووشپەڕ 2724

دوو کاسبکاری خەڵکی شاری مەریوان بە تۆمەتی هەڵگرتن و گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاخ لە سنووری ''تەتەی'' هەورامان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران کوژران و بریندار کران.

ئەرکان باڵواسە، کاسبکاری کورد دوای تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بە سەختی بریندار بوو و لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

هەروەها کاسبکارێکی دیکە بە نێوی دانا خەڵکی مەریوان، بەهەمان شێوە بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەریوان کراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەو کۆڵبەرە کوردانە هیچ بارێکی قاچاخیان پێ نەبووە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە کراونەتە ئامانج و دراونەتە بەر دەسڕێژی گولـلە.