شاندێک لە بەڕێوەبەری و ئەندامانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی بێرلین، لە وڵاتی ئاڵمان لە ساڵیادی حەماسە خولقێنەرانی کۆساڵاندا بە سەردانی بنەماڵەی یەکێک لە شەهیدانی کۆساڵان ئەم یادەیان وێڕای بنەماڵەی شەهیدی ئەم حەماسەیە بەرز ڕاگرت.
ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕ، شاندێک پێکهاتوو لە نوێنەری کۆمیتەی گشتی ئاڵمان و بەڕێوبەرایەتی کۆمیتە ناوچەی بێرلین و ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزب سەردانی بنەماڵەی شەهید بەرزان حوسەینییان کرد و یادی سەرجەم شەهیدانی کۆساڵانیان بەرز ڕاگرت.
لەو یادەدا سەرەتا خولەکێک بێدەنگی بۆ بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی شەهیدانی کوردستان بە تایبەت شەهیدانی ڕاسان ڕاگیرا و پاشان بە دانانی وێنەی شەهیدان و هەڵکردنی مۆم لەلایەن هاوژینی شەهید بەرزان حوسەینی و دانانی گوڵ و جامانە لەلایەن هاوڕێیانی بەشدار بوو، پەیمانی وەفاداری بە ڕێباز و ڕێگای شەهیدان نوێ کرایەوە.
ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ١١ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە چیای کۆساڵان کەوتنە بەر پەلاماری سپای تێرۆریستی پاسداران و پاش چەندین ڕۆژ بەرەنگاربوونەوە شەهید کران.