ڕۆژی شەممە ١٢ی جۆزەردان(١ی ژوئەنی ٢٠٢٤) لە چەند شار گردبوونەوە بە دژی شەپۆلی نوێی سەرکوت و لەسێدارەدانی ژنان و زیندانییانی سیاسی بەڕێوەچوو کە یەک لەو شارانە بێرلینی پێتەختی وڵاتی ئاڵمان بوو .
ساسان خاتوونی بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمیتە ناوچەی بێرلینی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، پەیامی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان ڕۆژی زیندانییانی سیاسیی کوردستان بۆ ئامادەبووان خوێندەوە.
مەنسوورە بێهکیش لە بنەماڵەی زیندانییانی لەسێدارەدراو بە سەردێڕی "٤٥ ساڵ لەسێدارەدان و توندوتیژی سیستماتیک دژ بە ژنان لە ئێراندا" قسەی بۆ ئامادەبووان کرد.