کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک، چاندنی دارێک لە ڤییەنی پێتەختی ئۆتریش لە ٣٥ـەمین ساڵی تێرۆری دوکتور قاسملووی بەرز نرخاند.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ڕۆژی ٢٧ی ژوئەن، پارلمانی ئیالاتی ڤییەن بڕیاری دا کە لە پارکێکی ئەو شارە، دارێک بۆ یادەوەریی ٣٥ ساڵەی تیرۆرکرانی ڕێبەری کورد دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی عەبدوڵڵا قادری ئازەر و فازڵ ڕەسووڵ بچێنێ.
ئەم چالاکییەی پارتی سەوز و بەتایبەت خاتوو بێریڤان ئەسڵان جێگای ڕێزلێنان و پێزانینە.
سپاسی هەموو تێکۆشانەکانیان دەکەین و هیوادارین کە ئەمە ببێتە هەنگاوێک بۆ دووبارە وەگەڕخستنەوەی دۆسییەی تیرۆری دوکتور قاسملوو لە دادگای ئەو وڵاتەدا.
مستەفا هیجری
بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣
٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٤