کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانێک لە سوید دژی شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە ئێران بەڕێوە چوو

11:46 - 9 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی هەینی ٨ی پووشپەڕ، لەلایەن بەشێک لە ئەندامان حیزبی دێموکرات و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی دژبەری ڕێژیمی ئێران، دژی شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە ئێران، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید بەڕێوە چوو.

خۆپیشاندەران بە دروشمی جۆاجۆر دژی کۆماری ئیسلامی و شانۆی هەڵبژاردنەکانی ئەو ڕێژیمە ناڕەزایەتییان دەربڕی.

لەو گردبوونەوەیەدا ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە ئاڵای کوردستان و لۆگۆی حیزبی دێموکرات بەشدارییەکی چالاکانەیان هەبوو.

هەر لەو پێوەندییەدا ڕۆژی هەینی هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە ئێران، ئێرانییانی نیشتەجێ لە وڵاتانی بریتانیا، ئاڵمان، ئوسترالیا و نیووزلەند لە بەردەم کۆنسولخانە و بنکەکانی دەنگدان دژی کۆماری ئیسلامی و شانۆی هەڵبژاردنەکان خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.