ڕۆژی شەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە بێلژیک لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ناوەندی ڕەوەندی کورد بەشدارییان لە سێمینارێکدا کرد کە لەلایەن ناوەندی دیاسپۆرای کورد و هێزە سیاسییەکانی بیلژیکەوە ڕێک خرابوو.
هەیئەتی کۆمیتەی حیزب لە بەها ئیبراهیمی بەرپرسی کۆمیتە و بێهروز خۆشامەن بەرپرسی تەشکیلاتی کۆمیتە پێک هاتبوو.
سێمینارەکە بۆ هەر یەک لە بەڕێزان خاتوو ''ئنیە تۆمبیور'' پارلەمانتاری پارلەمانی هەرێمی فلاندرز لە حیزبی NVA و بەڕێز ''سگر'' مامۆستای زانکۆ و بەربژێری ئێستای شارەوانیی شاری لوڤن و بەڕێز کاوە ئاهەنگەری بەرپرسی تۆڕی ندای زاگرۆس ڕێک خرابوو.
پانێلیستەکان کورتەیەکیان لەسەر ڕەوشی ئێستا و ڕابردووی کورد و بارودوخی کوردستان باسک کرد و دواتر باسیان لە پێکهێنانی شێوازێکی کار بە مەبەستی پێکەوە گرێدانی زیاتری دیاسپۆرای کورد و هێزە سیاسییەکانی بێلژیک کرد.