کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی چالاکوانێکی ئایینیی خەڵکی هەوشار لەلایەن ڕێژیمەوە

12:16 - 15 جۆزەردان 2724

مامۆستا ئەحمەد ئەحمەدیان، پێشنوێژی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی هەوشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسیییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری"، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، مامۆستا سەیدئەحمەد ئەحمەدیان، چالاکی ئایینیی خەڵکی سەلاسی باوەجانی و پێشنوێژی گوندی ''ئەحمەدئاوا''ی سەر بە شاری تیکاب لە ناوچەی هەوشار، لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

پاش تێپەڕبوونی یەک ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی ناوبراو، زیاتر لە ١٠ ماشێنی هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە تیکابەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و پاش پشکنینی ماڵەکەیان دەستیان بەسەر کەلوپەلە کەسییەکانیدا گرتووە و هەڕەشەشیان لە بنەماڵەکەی کردووە کە دەبێ بە زووترین کات ئەو گوندە بەجێبێڵن.