کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە بێلژیک لە سێمیناری کۆماریخوازانی سێکۆلار دێموکرات

11:19 - 20 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی شەممە ١٦ی پووشپەڕ،هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بێلژیک کە بە داوای فەرمیی کۆماریخوازانی سێکولار دێموکرات لە سێمێنارێک کە لەلایەن ئەو ڕێکخراوە لە ژێر ناوی "هاوفکری و گۆڕینەوەی بیروڕای  زیاتر و هەروەها خۆناساندنی ڕێکخراوەکە'' ڕێکخرابوو، بەشداریی کرد .

 ئەو سێمینارە لە چەند بابەت بۆ دوای تێپەربوون لە کۆماری ئیسلامی پێک هاتبوو، کە بریتی بوون لە:

ـ  بارودۆخی ئێستای کۆماری ئیسلامی بە گشتی و ئەو گۆڕانانەی لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی پێک هاتووە.

ـ ناساندنی چەمکی کۆماریخوازی و باسکردنی شێوەی بیرکرنەوەی کۆماریخوازانی سێکۆلار دێموکرات

ـ باسێک لەسەر دابەشبوون و لێکدووربوونەوەی کۆمەڵگای ئێران بەسەر نەتەوەکان، ئێتنیک و ئایینە جیاوازەکان و جیاوازیی ڕەگەزی و باس لە دیتنەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ گرێدانی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی نێو چوارچێوەی ئێران.

و هەروەها دۆزینەوەی هاوبیر و پاڵپشتیی زیاتر لە حیزبەکانی ئێران و کەسایەتییە سیاسییەکانی ئێران بۆ پاڵپشتی لە کۆماریخوازانی سێکولار دێموکرات.