کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئوسترالیا/ بەڕێوە چوونی وێبینارێکی تایبەت بۆ ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو

15:07 - 30 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕ، وێبناریکی تایبەتی بۆ ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو بۆ دۆستان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئوسترالیا پێک هات.

لەو وێبنارەدا بەڕێزان کاک ناسر باباخانی، دوکتور حوسێن تاهیری، دوکتور ژینا لینۆکس و دوکتور شوکریا برادۆست هەر یەکە وتارێکی بە نرخیان پێشکەش کرد.

دوای خوێندنەوەی سروودی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان، سەرەتا کاک سەلاح پوورئەسەد بەپرسی کۆمیتەی ئوسترالیا بەخێرهاتنی میوانەکان و بەشدارانی سێمینارەکەی کرد.

پاشان بەڕێوەبەری بەرنامەکە مەسعوود سەمەدی ڕیزی بەرنامەکانی ڕاگەیاند و بەیاننامەی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی بە زمانی کوردی خوێندەوە. پاشان ڕووناک ڕاد بە زمانی ئینگلیزی وێڕای بەخێرهاتنی میوانەکان بەیاننامەی ناوەندی بەڕێوەبەریی بە زمانی ئینگلیزی خۆیندەوە و بە کورتی کۆڕگێڕانی بە بەشداران ناساند.

لە بەشی بابەتەکانی وێبینارەکەدا کاک ناسر باباخانی لە ئەمریکاوە وتارەکەی خۆی لەسەر بیری نەتەوەیی دوکتور قاسملوو پێشکەش کرد کە لەودا بە پشتبەستن بە هێندێک بەڵگەی مێژوویی لە زمانی سیاسەتمدارانی دەرەوەی کوردستان لەسەر د.  قاسملوو لەسەر چەمکی سەربەخۆیی بۆ کورد لە باوڕی فکری د. قاسملو دوا  و بە پشتبەستن بە وتار و نووسراوەکانی شەهید قاسملوو لەسەر مافی دیاریکرنی  چارەنووس قسەی کرد و ئاماژەی بە ئەو هەوڵانە کرد کە د. قاسملوو بۆ یەکگرتنەوە و ڕێبەریکردنی چەمکی دەوڵەت و نەتەوەی دا.

دواتر دوکتور حوسێن تاهیری لە ئوسترالیا باسی ژیانی منداڵی، دەورانی لاوەتی، کاری سیاسی و یەکخستنەوەی ڕیزەکانی حیزب لە دەیەی ٥٠ی هەتاوی و هەڵگیرسانی شەڕ لە کوردستان و وتوێژەکان دوکتور قاسملوو لەگەڵ ڕێژیمی ئێران کرد و سەرئەنجام بۆ گەیشتن بۆ مافی گەلەکەی لەگەڵ ڕێژیم کەوتە وتووێژ و ئەو کارەساتەی لێکەوتەوە.

دواتر دوکتور ژینا لینۆکس لە ئوسترالیا باسەکەی لەسەر چۆنیەتیی تێکۆشانی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و ڕۆڵی دوکتور قاسملووی لە ڕێکخستنی هێزی پێشمەرگە، بایکۆتی ڕێفراندۆمی کۆماری ئیسلامی و بەربەرەکانێ لەگەڵ ڕێژیم و  دامەزرانی هەیئەتی نوێنەرایەتیی گەلی کورد و هەروەها ئاخرین وتووێژی دوکتور قاسملوو لەگەڵ نوێنەرانی ڕێژیم کرد.

دواتر دوکتور شوکریا برادۆست لە ئەمریکاوە، بە وردی باسی چۆنییەتیی هەڵسوکەوتی وڵاتانی دەرەوە لەسەر بێدەنگیان لەسەر تیروری دوکتور قاسملوو و هەروەها بزووتنەوەی گەلی کورد کرد و لە ڕووی ژێئۆپۆلۆتێک و مێژووییەوە و قازانجی ئێرانی لەگەڵ ڕۆژاوا بە وردی باس کرد .

وێبینارەکە بە پرسیار و تێبینیی بەشداربووان و وڵامدانەوەیان لەلایەن کۆڕگێڕانەوە کۆتایی پێ هات.