ڕۆژێ شەممە ٢٣ی پووشپەڕ، سێمینارێک لەلایەن كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانەوە لە ڕۆژاوای کانادا بۆ ساڵوەگەڕی تێروری دوكتور قاسملوو و هاوڕێیانی بە بەشداریی كاڕۆل پرنهابێر نووسەر و ڕوژنامەوانی ونێزۆئێلایی بەڕێوە چوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەكە هاوڕێ سمایل ئیبراهیمی بەرپرسی پێوەندییەكانی حیزب لە ڤانكۆڤێر بەخێرهاتنی میوانەكانی كرد و بە كورتەیەک لە ژیانی ڕێبەر دوكتور قاسملوو و هۆی گرتنی ئەم بەرنامەیەی بۆ ئامادەبووان باس كرد.
پاشان سروودی نەتەوەیی ''ئەی ڕەقیب'' خوێندرایەوە و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كورد كوردستان ڕاگیڕا.
دواتر بەیاننامەی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموكرات لەلایەن كەیۆمەرس بەیگی بەرپرسی كۆمیتەی حیزبەوە پێشكەش كرا.
پاشان هەڵمەت پاڵانی بە زمانی ئینگلیزی بابەتێكی لەسەر پڕەنسیپەكانی دوكتور قاسملوو لە كاروباری سیاسی و كاریگەریی ئەو ڕێبەرە لەسەر نەسڵەكانی دوای خۆی و بەتایبەت لاوان كرد.
دوكتور نایلا بەلووچ و مامۆستای زانكۆ بابەتێكی لەسەر ڕێباز و شۆڕشی كورد بەتایبەت بە ڕێبەریی دوكتور قاسملوو كە نەتەنیا بۆ گەلی كورد بەڵكوو بۆ گەلی بەلووچ لە ئێران و گەلانی تر بووەتە جێگای هومێد.
پاشان دوكتور ڕەحیم سورخی بابەتێكی ئاكادمێكی بە زمانی كوردی لەسەر شوێندانەریی دوكتور قاسملوو لە ئەدەبیات و نووسینی كتێب لەسەر كورد پێشکەش کرد.
دواتر ژێنو كەریمی بە زمانی ئینگلیزی كورتەیەکی لە ژیانی دوكتور قاسملوو و هەروەها چۆن كارول خزمەتی بە مێژووی كورد كردووە كە كتێبی لەسەر ڕێبەری كورد دوكتور قاسملوو نووسیوە بۆ بەشداربووان خوێندوە.
پاشان كارول پڕنهابیت بە پێشكەشكردنی بیرەوەری و چۆنیەتیی ئاشنابوون لەگەڵ دوكتور قاسملوو و كاریزمابوونی ئەو لە ڕێبەریكردنی شۆڕش لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەروەها كارە دێپلوماسییەكان لە دەرەوە بۆ ناساندنی دۆزی كورد بە ڕوژاواییەكان و پەیداكردنی دۆست بو گەلەكەی كرد.