کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسێدارەدانی بندکراوێک بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامەکی سپای پاسداران

11:15 - 1 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ، بەندکراوێک بە ناوی “دانیال کازمی نژاد” لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان لە سێدارە درا.

ناوبراو بە کوشتنی ئەندامێکی سپای تیرۆریستی پاسداران بە ناوی سەجاد ئەمیری لە شەڕێکی چەکداریدا لە گەڕەکی کەرناچیی شاری کرماشان تۆمەتبار کرابوو.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ''رۆکنا''ی سەر بە ڕێژیم، دانیال کازمی نژاد، تەمەن ٣٠ ساڵ، لە پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢ لەگەڵ ژنێک بە ناوی ساجیدە سولەیمانی لە شاری خۆی دەسبەسەر و بۆ زیندانی دێزڵاوا لە کرماشان گوازراونەتەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ٣٠ و ٣١ی پووشپەڕدا لانیکەم ٩ بەندکراو لە زیندانەکانی عادڵ ئابادی شیراز، قزڵحەسار و دێزڵاوا لە کرماشان لە سێدارە دراون.

ژمارەی لەسێدارەدان لە ساڵی ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدان لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا بووە. ئەم ئامارە نیشاندەری چڕبوونەوەی توندوتیژییەکانی ڕێژیمی ئێرانە.