کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوشتنی هاووڵاتییەکی کورد لە مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان ڕێژیم

22:02 - 4 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەحمەد تێرمەن" خەڵکی مەهاباد، بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئینتیزامییەکان بە مەبەستی دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی لە گەڕەکی "باغی سیسە"ی مەهاباد و لە کاتی ڕاوەدوونانی ناوبراودا تەقەیان لێ کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەحمەد تێرمەن بە هۆی ئەوەی کە فیشەک بەر سەری کەوتووە، دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، تەرمی ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.