کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانێک لە دانمارک بۆ دژایەتی دەربڕین لەهەمبەر هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم

11:02 - 16 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕ، خۆپێشاندانێک بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردەکانی دانیشتووی دانمارک، لە بەر دەرکی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری کۆپێنهاگ بەڕێوە چوو.

بەشدارانی خۆپێشاندان وێڕای دەربڕێنی پشتیوانیی خۆیان لە بایکۆتی هەڵبژاردن لە سیستمی تۆتالیتەری ڕێژیمی ئێراندا، بە دانی دروشمی ''ژن، ژیان، ئازادی''، پشتیوانیی خۆیان لە خەڵکی ئازادیخواز لە کوردستان و ئێراندا دووپات کردەوە و بێزاریی خۆیان لە تەواویەتی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند.