کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی کاک مستەفا هیجری بەبۆنەی سەرکەوتنی بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکان

18:40 - 16 پووشپەڕ 2724

کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی سەرکەوتنی بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکۆماریی ڕێژیم لە ١٥ی پووشپەڕدا، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سەرئەنجام جارێکی دیکە هەڕەشەکان، هاندانەکان و فرتوفێڵەکانی کۆماری ئیسلامی بەمەبەستی ناچارکردنی خەڵک بۆ بەشداریکردن لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی خولی دووهەمی سەرۆککۆماری لەگەڵ شکستی جیددی بەرەوڕوو بووەوە.

خەڵک بە بەشداریی بەربڵاوی خۆیان لە بایکۆتکردنی ئەم هەڵبژاردنەدا، بە دەنگێکی بەهێزتر و بەرزتر لە پێشوو تەواویەتی ڕێژیمیان بردە ژێر پرسیار.

ئەم سەرکەوتنە گەورەیە لە هەموو ئازادیخوازانی ئێران پیرۆز بێت!

 

مستەفا هیجری

بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣