چوار کۆڵبەری خەڵکی سەقز لە ئەنجامی ئەشکجەدان و تەقەی هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕێژیمی ئێران بە توندی بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ''هەنگاو'' ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاوڕێ مورادی، دیاکۆ فەتاحی، کەماڵ دەستوانە و کەماڵ( کە ناسناوەکەی نادیارە) چوار کۆڵبەری خەڵکی سەقز لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لەلایەن هێزکانی هەنگی سنووریی ڕێژیم دەسبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەکان ئەو چوار کۆڵبەرە سەرەتا لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم دەسبەسەر و ئەشکەنجە کراون و دوای ئازاد کردنیان بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لی کردوون کە لە ئاکامدا بە توندی بریندار کراون.