ئاگادارییەک لەلایەن ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە
بە ئاگاداریی خەڵکی تێکۆشەری ناوچەکانی “مەحاڵ” و “ چۆمی مەجید خان “ ڕادەگەیەنین کە بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ماوەیەکە زیاتر لە دە چەکدار بە جلوبەرگی پێشمەرگانە و چەک و رەختەوە، شەوانە لە نزیک گوندەکانی ”پیروەلیباغی" و "سونجاغ" و "قۆڕغان” دیتراون و داوای کارتی پێناسیان لە خەڵکی ئەوە دەڤەرە کردوە و خۆیان بە پێشمەرگەی حیزبی دیمۆکرات ناساندوە.
لەو پەیوەندییەدا ئاگاداری خەڵکی ناوچەکانی”چۆمی مەجیدخان" و "مەحاڵ “دەکەین ئەو کەسانە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە نییە و داواکارین هاوکارییان مەکەن.
ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی