کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سوید/ بەشداری هەیئەتێکی پێوەندییە کوردستانییەکانی کۆمیتەی حیزب لە یادی دامەزرانی پارتی دێموکراتی کوردستان

11:40 - 28 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی شەممە ٢٧ی گەلاێژی ١٤٠٣، هەتاوی لەسەر بانگهێشتی فەرمیی لێژنەی ناوچەی سوئێدی پارتی دێموکراتی کودستان، هەیئەتێکی بەشی پێوەندییە کوردستانییەکانی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید بەشداریی لە یادی ۷٨ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی دێموکراتی کوردستاندا کرد.

هەیئەتی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات پەیامی پیرۆزبایی و تاجەگوڵی پێشکەشی لێژنەی ناوچەی سویدی پارتی دێموکرات کرد کە لەگەڵ دڵخۆشی و پێشوازیی گەرمی ئەوان بەرەوڕوو بوو.

لە ناو دەیان پەیام و برووسکەی پیرۆزبایی کە بە دەست بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمە گەیشتوون، پەیامی پیرۆزبایی حیزبی دێموکرات وەک یەکەم پەیامی ئەو یادە ئاماژەی پێ کرا.

هەیئەتی نوێنەرایەتیی حیزب بە سەرپەرستیی هاوڕێ عەزیز مورادپەرست و ئەندامەتیی محەممەدعەلی عەنایەتی، مەلا ڕەحمان کاژەیی و موژدە عەزیزی بوو.