کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی سزای ١٠ مانگ بەندکران بەسەر ئەندامێکی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز

11:38 - 29 گەلاوێژ 2724

عەبدوڵڵا شەریفزادە، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز، بە بێ بوونی خۆی لە دادگا، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "جەواد مستەفایی" بە ١٠ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.

دادگا بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی ئیتلاعات سەبارەت بە "پڕوپاگەندە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە قازانجی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕێژیمی ئێران" ئەم شاخەوانەی تۆمەتبار کردووە.

کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ڕۆژی ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ بەڕێوە چووە و دواتر بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

دادگا سزای دەسبەسەرکردنی عەبدوڵڵا شەریفزادەی بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی دەرکردووە.

عەبدوڵڵا شەریفزادە، زستانی ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش ڕۆژێک دەسبەسەرکران بە کەفالەت و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.