کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی ٧٩هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە بریتانیا بەرز ڕاگیرا

11:44 - 29 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە شاری مەنچستێر بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکرات، ڕێوڕەسمی ٧٩هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ئەو حیزبە بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ڕاگەیاندنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان لەلایەن هانا مورادوەیسی پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکەوە دەستی پێکرد.

لە بڕگەی یەکەمی ڕێوڕەسمەکەدا فەرید دەیهیم، ئەندامی کۆمیتەی حیزب لە بریتانیا، پەیامی کۆمیتەی حیزبی بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ خوێندەوە.

پاشان سروودی ''بژی دێموکرات'' لەلایەن هونەرمەند شێرکۆ مەریوانی  و بە کۆرس و بە بەشداریی لاوانی دێموکرات پێشکەش کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا شاعیر شەریف فەلاح، شیعرێکی لەژێر ناوی ''چیرۆکی شینە ڕێبازێک'' پێشکەش کرد.

لە بڕگەیەکی دیکەدا ئارارات عەزیزی بۆکانی، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و پاشان کەماڵ حەسەنپوور ئەندامی حیزبی دێمۆکرات شیعری ''من گەلاوێژم''ی پێشکەش کرد.

بڕگەی کۆتایی یادی ٧٩هەمین ساڵڕۆژی حیزبی دێموکرات بە سروود و گۆرانی لەلایەن هونەرمەند شێرکۆ مەریوانی، بەهمەن عەبدوڵڵاهی و دیار کەریم هەڵپەڕکی و شایی بەشداربووان بوو.

نێواخنی ڕێوڕەسمە بە شیعر و سروودی گۆرانی شۆڕشگێڕی ڕازابووە.