کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانەوەی هاوولاتییەکی کورد و ڕاگواستنی بۆ بەندیخانەی ورمێ

11:30 - 30 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەمەد شابۆیی" خەڵکی گوندێ "شاوانێ" سەر بە شاری شنۆ بانگی دادگای ئینقلابی ورمێ کرا و دیسانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا لەمبارەوە ڕایگەیاند: سەمەد شابۆیی پاش دەسبەسەرکران، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزراوە.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی ڕەشەمە، ئەم هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.

سەمەد شابۆیی پاش دوو مانگ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کراوە و تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢،  ئەم هاووڵاتییە پاش بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕیش، سیامەند شابۆیی، برای سەمەد شابۆیی و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری هەولێر، تێرۆر کرا.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سەمەد شابۆیی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.