کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی وێبینارێک بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە ئوسترالیا

11:43 - 30 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئوسترالیا وێبینارێکی بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٩هەمین ساڵوەگەڕی دامەرزاندنی حیزبی دێموکرات بۆ ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لەم وڵاتە پێک هێنا.

وێبینارەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی  پاکی شەهیدانی حیزب و گەل دەستی پێکرد و پاشان لەلایەن کامران سۆهرابییەوە بەیاننامەی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکرات خوێندرایەوە.

دوابەدوای ئەوە لەلایەن کاک ئەسعەد قەیدی و کاک حوسێن پەیڕەوان ئەندامانی لەمێژینەی حیزبی دێموکرات دوو بابەتی بەپێز لەسەر مێژووی حیزب پێشکەش کرا کە لە باسەکەیاندا ئاماژەیان بە ڕۆڵی حیزب لە سەرەتای دامەزرانییەوە تا ئێستا لەسەر جوڵانەوەی کورد کرد.

هەروەها لە نێوئاخنی قسەکانیاندا باسیان لە قۆناخە دژوارەکانی حیزب و ڕۆژە سەختەکانی مێژووی ئەم حیزبە و کۆڵنەدان لە خەباتی ٧٩ ساڵەی ئەو حیزبە و دەسکەوتە مەزنەکانی لە سەرەتای دامەزرانییەوە تا ئیستا کرد.

دوایین بەشی وێبینارەکە تەرخان کرا بە پێشکەشکردنی چەند گۆرانییەک کە لەلایەن گرووپی  حەیرانەوە پێشکەش کرا و پێشوازێکی گەرمی لێ کرا .

لە کۆتایی بەرنامەکەدا کاک مەسعوود سەمەدی وەک پێشکەشکار و بەڕێوەبەری وێبینارەکە سپاسێکی گەرمی بەشداربووانی وێبینارەکە و وتاربێژان و گرووپی حەیران کرد.