کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی دوو کۆڵبەری کورد لە سنووری "سەرتەزێن"ی بانە

11:52 - 30 گەلاوێژ 2724

دوابەدوای تەقەی سەرەڕۆیانەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە کاروانی کۆڵبەران، دوو کۆڵبەری کورد لە بەرزاییەکانی سنووری بانە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "حەمید ئەحمەدی" تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە و "مەحموود کە پاشناوی ناڕوونە و تەمەنی ٥٠ ساڵە و خەڵكی بانەیە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری "سەرتەزێن"ی بانە بریندار کران.

هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم لە مەودایەکی نزیکەوە و بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە کە ئەمە برینداربوونی دوو کۆڵبەری کوردی بە دواوە بووە.

هەنگاو ڕایگەیاندووە کە ئەم دوو کۆڵبەرە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو کراونەتە ئامانج و سەر و چاویان بریندار بووە.