کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی چالاکی سێنفیی مامۆستایان لە سنە

12:07 - 30 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣، موختار ئەسەدی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان پاش بانگکران بۆ پۆلیسی فەتا لە سنە، دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە سێنفییە پاش دەسبەسەرکران بە شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە سێنفییە و ماڵەکەیان پشکنیوە.

ئەم چالاکە سێنفییە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١یش بە بێ بەلگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیدا و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندیخانەی سنە ڕاگوێزرا. ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠١ بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.

موختار ئەسەدی پێشتر بە حوکمی دەزگای بەناو دادوەری و لێژنەی سەرپێچییەکان، ماوەی دوورخرانەوە و بەندکرانی تێپەڕاندووە و لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا، مووچەکەی لێ بڕدرا و دواتریش بەشێوەی زۆرەملێ خانەنشین کرا.